Erbil 22°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 17:29

تا ئێستا 100 هه‌زار مووچه‌خۆر له‌ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من تۆماركراون

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ تا ئێستا 100 هه‌زار مووچه‌خۆر له‌ پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) تۆماركراون.

نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ "به‌ڵێنه‌كه‌مان په‌ره‌پێدانی داراییه‌، تاكو ئێستا 100 هه‌زار مووچه‌خۆر له‌ پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" تۆماركراون".

حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 28ی شوبات دەستپێشخەری ''هەژماری من''ی راگەیاند کە پڕۆگرامێکی گشتگیری داراییە، بە مەبەستی دابینکردنی رێگایەکی پارێزراو و گونجاوە بۆ فەرمانبەران، هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی کەرتی گشتی بۆ دەستڕاگەیشتن بە مووچەکانیان.

ئامانج لە پڕۆژەکە هەوڵی مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی و بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابوورییە لە هەرێمی کوردستان و خێراترکردنی پڕۆسەی بە دیجیتاڵکردنی حکوومەتە، کە بەشێکی سەرەکییە لە دیدگای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشەیی و پاڵپشتی پارەدانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان.

پڕۆژه‌كه‌ چەندین سوودی جۆراو جۆری بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبێت و لە بواری ئاسانکاری و سەلامەتی هەژمارەکان دەبێتە هۆی پێدانی مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و لە کاتی خۆیدا، بەبێ بوونی نۆرە و کاتی زۆر، هەروەها توانای دەستڕاگەیشتن بە پارە لە هەر شوێنێک بە بەکارهێنانی بانکی مۆبایل - ئەنتەرنێت بەبێ سەردانی لقەکان.

هەروەها کاریگەری دەبێت لە سەر داهاتی زیادە لە دانانی پارەی نەختینەیی ناکار لە پاشەکەوتدا و کڕینی کاڵا یان خزمەتگوزاری یان پارەدان بە خەرجییە کەسییەکان لەڕێی قەرزی ئاسانەوە، هەروەها لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت پارە بدرێت بۆ کڕینی کاڵا و خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکان و حەواڵە لەنێوان هەژمارە جیاوازەکان و وەرگرتنی حەواڵەی نێودەوڵەتی بێ ئەوەی پێوست بە سەردانی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بکات.

لە هەمانکاتیشدا ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە کەرتی بانکیدا و هەنگاو بە هەنگاو زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی لێ دەکەوێتەوە و خەرجی بەکاربەرانیش بەهۆی زیادبوونی قەرزی تاکەکەسی زیاد دەبێت و دەرفەتی کاری زیاتریش لە کەرتی بانکیدا دەڕەخسێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.