سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق دۆخی دارایی و به‌های دینار و ئاڵنگاری و چاره‌سه‌رییه‌كانی كێشه‌ی نه‌ختینه و دارایی عێراقیان تاوتوێ كرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ عه‌لى موحسين ئه‌لعه‌لاق پارێزگارى بانكى ناوه‌نديى عێراق ده‌رباره‌ى دۆخى داراييى عێراق، به‌هاى دينارى عێراقى، هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌ندى بۆ سه‌قامگيريى دارايى و ئابوورى و ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان له عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى پێزانينى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌نديى عێراق ده‌ربڕى له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان و ڕاگرتنى به‌هاى دينار، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به كاره له‌پێشينه‌كانى بانكى ناوه‌ندى كرد بۆ چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاڵنگارييه‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نه‌ختينه و دارايى.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرینگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى بانكه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌نديى عێراق كرده‌وه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.