سبەی هەینی 20-10-2023، ساڵێك بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی كورد ئیسماعیل خەیات تێدەپەڕێت، بڕیارە بەم بۆنەیەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانییەوە یەكەمین دیداری خەیات بە دروشمی (رەنگەكانی خەیات، لە تابلۆی ئاشتی و پێكەوەژیاندا) بەڕێوە بچێت.
لە دیدارەكەدا، چەند بڕگەیەك بەڕێوەدەچێت، سەرەتا وتارێك لە لایەن هونەرمەند گەزیزە عومەر-ی هاوسەری مامۆستا ئیسماعیل خەیاتەوە پێشكەشدەكرێت، دواتر وتاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و وتاری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان دەخوێنرێنەوە، پاشان فیلمێكی دیكۆمێنتەری لەسەر ژیان و بەرهەمی خەیات پێشكەشبكرێت، پاشان خەڵاتی (خەیات) رادەگەیەنرێت كە لە ساڵانی داهاتوو دەدرێت بە كەسانی شایستە و هونەرمەند لەسەر بنچینەی چەند پێوەرێك كە لەوێ ئیعلان دەكرێت.
هەر لە دیدارەكەدا، بڕیارە دوو پانێل بەڕێوەبچێت، كە هەردووكیان تایبەتن بە كارەكانی مامۆستا ئیسماعیل خەیات، دیدارەكە بە گشتیی سەعات 2.30 پاشنیوەڕۆی سبەی 20-10-2023 بە كردنەوەی پێشانگایەك بۆ كارەكانی خەیات لەگەڵ چەندین بڕگەی تر دەستپێدەكات.
سبەی یەكەمین دیداری هونەرمەند "ئیسماعیل خەیات" بەڕێوەدەچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.