ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ بەتایبەتی بانكی ناوەندی، لە بوارەكانی چاكسازی لە كەرتی بانكی و هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و كاركردن بۆ سەقامگیریی ئابووری، كرا.
سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە پرۆژە و دەستپێشخەری (هەژماری من) كرد و سوپاسی پشتیوانیی و هەماهەنگیی پارێزگاری بانكی ناوەندی و سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سوودانی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان، پێشكەوتنە بۆ هەموو عێراق و لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییاندایە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون و برەودان بە هەماهەنگی و هاریكاری لەپێناو گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیریی داراییدا.
سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.