Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 14:31

مزگه‌وتێكی غه‌ززه‌ بۆردومان كرا و كوژرا و بریندار هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مزگه‌وتێك له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆردومان كرا و به‌هۆیه‌وه‌ كوژرا و برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

كه‌مێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن سوپای ئیسڕائیلیه‌وه‌ مزگه‌وتی شه‌هیدانی ئه‌قسا له‌ ناوه‌ڕاستی كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆردومان كرا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان تۆپبارانی مزگه‌وته‌كه‌ قوربانی لێ كه‌وتۆته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌ی كوژرا و برینداران نه‌زانراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌یه‌كیش له‌ ناوه‌ڕاستی غه‌ززه‌ بۆردومان كرابوو كه‌ به‌شێك له‌ ماڵباتی ئاواره‌ی تێدا بوو‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك ببوونه‌ قوربانی.

شه‌وی ڕابردووش نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی مه‌عمه‌دانی له‌ غززه‌ بۆردومان كرا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

كه‌رتی غززه‌ له‌ دوای ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆفانی ئه‌قسا له‌لایه‌ن كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌وه‌، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن سوپای ئیسڕائیله‌وه‌ بۆردومان ده‌كرێ به‌ بیانووی بوونی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.