Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 13:44

ژماره‌ی بارمته‌ ئیسڕائیلییه‌كان له‌ غه‌ززه‌ ئاشكرا ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ژماره‌ی ئه‌و ئیسڕائیلییانه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ ئێستا وه‌ك بارمته‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر كاتێك بارودۆخ ئاسایی بووه‌وه‌ و بۆردومانه‌كانی سه‌ر غه‌زه‌ ڕاوه‌ستێنران، ئازادیان ده‌كه‌ن.

ئه‌بوو عوبه‌یده‌ گوته‌بێژی كه‌تائیبی قه‌سام ده‌ڵێت "ئه‌و بارمته‌ ئیسڕائیلییانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ن ژماره‌یان 200 بۆ 250 كه‌س ده‌بێت".

ده‌شڵێت "سوپای ئیسڕائیل له‌ بڕی ئه‌وه‌ی له‌ مه‌یدان ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانمان ببێته‌وه‌، له‌ دووره‌وه‌ تۆپبارانی هاووڵاتییانی سڤیلی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كات".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئیسڕائیل له‌ ڕابردوودا هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد گرووپێكی شه‌ڕكه‌ری عه‌ره‌بی له‌ غه‌ززه‌ی گه‌ماڕۆدراودا توندترین گورزی سه‌ربازی له‌ مێژوودا لێ بدات".

ئه‌بوو عوبه‌یده‌ گوتیشی "هه‌ر كاتێك بارودۆخ ئاسایی بووه‌وه‌ و ئیسڕائیل ده‌ستی له‌ بۆردومانكردنی خه‌ڵكی سڤیلی غه‌زه‌ هه‌ڵگرت، ئێمه‌ بارمته‌كان ئازاد ده‌كه‌ین.

گوته‌بێژی كه‌تائیبی قه‌سام جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ سوپای ئیسڕائیل بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی مه‌یدانی نایان ترسینێ و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ته‌واوی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای ئیسڕائیل ئاماده‌ن.

رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆفانی ئه‌قسای دژی ئیسڕائیل ڕاگه‌یاند و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان هاووڵاتی و سه‌ربازی ئیسڕائیلی كوژران و بریندار بوون، له‌و رۆژه‌وه‌ سوپای ئیسڕائیل به‌رده‌وام تۆپبارانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كات وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.