وه‌زیری نه‌وتی عێراق له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڵێنی دا به زووترین كات نه‌وتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بنێرن.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمرۆ یه‌كشه‌م پێشوازیمان کرد له حه‌یان عه‌بدولغه‌نی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری وزه و وه‌زیری نه‌وتی فیدڕاڵی له‌گه‌ڵ شاندێك له كادیرانی وه‌زاره‌ت.
ڕاشیگه‌یاند: له میانه‌ی دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره‌کان ئاماده‌ی بوون، تاوتوێی پته‌وكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان و دامه‌زراوه‌ی یاسادانانمان کرد، هه‌روه‌ها باس له پەلەکردن له دابه‌شكردن و گه‌یاندنی نه‌وتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرا و بەڵێن درا لە نزیکترین کاتدا رەوانە بکرێت.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری نه‌وت هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا كێشه‌ی دامه‌زراندنی راهێنه‌رانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور چاره‌سه‌ر بكات، بەو پێیەی له یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی‌دا جێگیر كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.