پزیشکێکی گەنجی هەولێر لە کۆنفڕانسێکی پزیشکیدا لە مەڕاکیش بە ئامادەبوونی نوێنەری 64 وڵات، وەک باڵیۆزی پزیشکی ددانی دیجیتاڵی و نوێنەری عێراق دیاری کرا.
دکتۆر جێگر دەربەندی دکتۆرێکی گەنجی شاری هەولێرە و کوڕە شەهیدە، لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک پسپۆڕی پەرەپێدانی تواناکانی دکتۆرەکانی ددان ناسراوە.
ئەو دکتۆرە گەنجە، لە هەولێر، ئیمارات، بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق و ئەوروپا کاری کردووە و خولی جۆراوجۆری بۆ بەرەوپێشبردنی بواری پزیشکی ددان کردوونەتەوە.
دکتۆر جێگر دەربەندی لە کۆنفرانسێكدا لە مەڕاکیش بە ئامادەبوونی نوێنەری 64 وڵات وەک باڵیۆزی پزیشکی ددانی دیجیتاڵی و نوێنەری عێراق دیاری کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.