سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پارێزگاری هه‌ولێر هونه‌رمه‌ندێكی دیاری كوردستانی له بواری میوزیك و گۆرانی به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له شاری كۆیه چووه ماڵی ئیبراهیم سابیر هونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان له بواری میوزیك و گۆرانی.
پارێزگارى هەولێڕ لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندى پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی و گەڕانەوەى بۆ نێو ناوەندى هونەرى گۆرانى و موزیکى کوردى بە تەندروستیەکى باش بۆ خواست.
دواتر ئومێد خۆشناو لە چۆنیەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکییەکانى هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم سابیری کۆڵییەوە و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشان دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.