به‌مشه‌وه و كه‌مێك پێش ئێستا له گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركووك ته‌قه له ئافره‌تێك كرا، ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی كردووه خزمێكی نزیكی ئافره‌ته‌كه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی له پارێزگای كه‌ركووك ته‌قه له ئافره‌تێك كرا.
ڕاشیگه‌یاند: ئافره‌ته‌كه ناوی (ب. س. ت)ـه و ته‌مه‌نی 41 ساڵه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له ئافره‌ته‌كه كردووه، برازایه‌كی خۆیه‌تی و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ته‌قه‌كانی كردووه.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ته‌ندروستی ئێستای ئافره‌ته‌كه، سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، به‌ڵام باری ته‌ندروستی ناجێگیر و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه و له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ن كه ته‌قه‌كانی كردووه.
كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.