به‌گوێره‌ی دوایین ئامار نیوه‌ی قوربانییانی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌تی غه‌زه، منداڵ و ئافره‌تن.
دوایین ئاماری بۆردومانه‌كانی كه‌رته غه‌زه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین بڵاوی كردۆته‌وه بریتییه له گیانله‌ده‌ستدانی 1417 كه‌س، له‌گه‌ڵ برینداربوونی 6268 كه‌سی تر.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌نێو كوژراوه‌كان 447 منداڵ هه‌ن له‌گه‌ڵ 248 ئافره‌ت، هه‌روه‌ها 10 كارمه‌ندی ته‌ندروستیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م ئاماره، واته نزیكه‌ی نیوه‌ی ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه منداڵ و ئافره‌تن.
دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسا له‌لایه‌ن كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، سوپای ئیسڕائیل بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه ده‌ست پێ كردووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌ته‌واوی خزمه‌تگوزاری كاره‌با و ئاو و په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێت له‌و ناوچه‌یه بچڕاوه و هاووڵاتییان دۆخێكی پڕ له مه‌ترسی و خراپی گوزه‌ران تێده‌په‌ڕێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.