Erbil -0°C شەممە 30 تشرینی دووەم 06:51

پێدانی ئامێر و تراکتۆری پێشکەوتووى کشتوکاڵی بە جوتیاران دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%


وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دەستی بە پێدانی ئامێری کشتوکاڵی بە جوتیاران کرد و لە دەستپێکیشدا دوو تراکتۆرى بە دوو جوتیارى کوردستان بەخشی.

ڕۆژى پێنجشەممە 12ى تشرینی یەکەمی 2023، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئامێری پێشکەوتووی کشتوکاڵی بە قیستی درێژخایەن دەدرێتە جوتیارانی هەرێمی کوردستان کە تراکتۆریشی تێدایە."

جوتیارانی کوردستان و خاوەن پڕۆژە ئاژەڵدارییەکان، لە دواى کۆمەڵێک مامەڵەی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و بانک و کۆمپانیاى دیاریکراو، دەتوانن ئامێرە کشتوکاڵییەکان وەرگرن و لێی سوودمەند بن.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەشدا وەکوو دەستپێکی پڕۆژەکە، دوو تراکتۆرى نوێ و پێشکەوتوو درایە دوو جوتیارى هەرێمی کوردستان و پەیوەست بەو بابەتەش بێگەرد تاڵەبانی، سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد کە دوو داواکاریی وەزارەتی کشتوکاڵیان قبووڵ کرد، ئەوانیش لێخۆشبوونی گومرگی لە پێداویستییە کشتوکاڵییەکان و هێنانی ئامێرى پێشکەوتووى کشتوکاڵی و پێدانیان بە جوتیاران بوو.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەى وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە، پلانی بەهێزترکردنی کەرتی کشتوکاڵی جێبەجێ کردووە و بەردەوامییش بەو پڕۆسەیە دەدات؛ لەم ڕووەوە پشتیوانیکردنی جوتیاران بە یەکێک لە پێشمەرجەکانی ئەو پلانە دەزانێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.