Erbil -0°C شەممە 30 تشرینی دووەم 06:30

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وادەی زیادكردنی مووچەی خانەنشینان دیاریدەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد نووری، ئەندامی لیژنەی پەرلەمانی عێراق ،پێشبینی دەكات مووچەی خانەنشینان لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا زیاد بكرێت.
نووری گوتی: ئەو زیادكردنەی مووچەی خانەنشینان بۆ پلە نزمەكان كە ڕاگەیەندراوە، بەهۆی نەبوونی پارەی كاش وەستاوە.
ڕوونیشیكردەوە ،كاركردن بەردەوامە بۆ ئەوەی زیادكردنەكە بخرێتە ناو بودجەوە، بۆ ئەوەی مووچەی ئەو توێژە لەگەڵ تێچووی ژیانیاندا بگونجێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەی دارایی چاوەڕێی ئەوە دەكات نەختینەی ڕاستەقینە هەبێت، بەتایبەتی دوای ئەو قەیرانە ئابوورییەی كە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕی هاوتەریبدا دروست بووە، پێشبینیش دەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو مووچەی خانەنشینان زیاد ببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد ، زیادبوونەكەو دەستكاریكردنی پێوەرەكانی مووچە تا پلەی شەشەم ، ڕەنگە زیاتر لە 4.5 تریلیۆن دیناری تێبچێت.
لە 15ی ئایاردا، ماهر بەیاتی، بەرپرسی دەسەڵاتی نیشتمانی خانەنشینی،تەواوبوونی توێژینەوەیەكی بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینیی ئەوە دەكرا كە 100 هەزار دینار بۆ پلە نزمەكان زیاد ببێت، بەڵام ئەمە لە ڕاستیدا بەدی نەهات.
هەروەها لە 3ی نیساندا وەزارەتی دارایی ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە گوایە وەزیر تەیف سامی ڕەزامەندی نەداوە سەبارەت بە پێشنیارەكانی زیادكردنی مووچەی خانەنشینان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.