Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 06:16

ژمارەی كوژراوانی ئیسرائیل هەزار و 200 كەسی تێپەڕاند 

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە كاربەدەستانی تەلئەبیب ئاشكرایان كردووە كە ژمارەی كوژراوانی ئیسرائیلییەكان هەزار و 200 كەسی تێپەڕاندووە و زیاتریش لە 200 زیندانی كە لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە لە كەرتی غەززە دەستبەسەر كرابوون لەنێو ئەو ژمارەیەدان.
ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەعرەنۆت" لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاندووە كە "بەپێی خەمڵاندنە نوێكراوەكان لە ئیسرائیل، لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 200 كەس كوژراون.
ڕۆژنامەكە لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیل كە ناویان نەهێنراوە، ڕایگەیاندووە: مەزەندە دەكرێت كە چەكدارانی حەماس لە كاتی هێرشی لەناكاو بۆ سەر (ئیسرائیل) لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەدا زیاتر لە 200 كەسیان بەبارمتە گرتبێت .
هاوكات وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە ئاژانسی رۆیتەرز –ی راگەیاندووە كە ژمارەی كوژراوانی ئیسرائیل بۆ هەزار و 200 كەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە دوو هەزار و 700 كەسیش بریندار بوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.