Erbil 4°C شەممە 30 تشرینی دووەم 09:28

راكێشانی پارەی كاش بە دۆلار لە بانكەكان رادەگیرێت

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی باڵای بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: لەبەراوی 1-1-2024 ەوە راكێشانی پارەی بەكاش بە دۆلار رادەگیرێت.
مازن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی وەبەرهێنان و گواستنەوە لە بانكی ناوەندی، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئامانج لەو هەنگاوە ڕاگرتنی بەكارهێنانی نایاسایی نزیكەی 50%ی ئەو 10 ملیار دۆلارە نەختینەیە كە عێراق ساڵانە لە بانكی یەدەگی فیدراڵی لە نیویۆرك هاوردەی دەكات.
هەروەها گوتی: ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی فراوانتردایە بۆ وەستاندنی پشتبەستنی ئابووری بە دۆلار .
ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانەی پێش كۆتایی ساڵی 2023 دۆلار لە بانكەكان دادەنێن، دەتوانن لە ساڵی 2024 پارە بە دۆلار بكێشنەوە، بەڵام ئەو دۆلارانەی لە ساڵی 2024 دادەنرێن، تەنها بە دراوی ناوخۆیی بە ڕێژەی فەرمی هەزار و 320 دینار بەرامبەر بە دۆلار وەردەگیرێنەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.