هەفتەی داهاتوو بۆری نەوتی عێراق- توركیا دەكەوێتە كار و نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان دەگوازێتەوە.
لەوبارەیەوە ئاڵپ ئارسلان بایراكتار، وەزیری وزەی توركیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی رایگەیاندووە كە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوودا بۆری نەوتی عێراق- توركیا دەكەوێتە كار و بەبێ گرفت دەتوانێت نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان بگوازێتەوە.
لێدوانەكەی ئاڵپ ئارسلان بایراكتار ،وەزیری وزەی توركیا لە كاتێكدایە كە لەچەند رۆژی رابردوودا لە كۆنفرانسی نەوتی ئەبوزەبی ئاشكرایكرد، هێڵی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەندەری جەیهان ئامادەیە و بەم نزیكانە هەناردەكردنەوەی نەوت دەستپێدەكاتەوە.
رۆژی چوارشەممەی داهاتوو هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.