Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 22:59

رەوانەكردنی هێزەكانی بەریتانیا بۆ ئۆكراینا دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم ؟!

کوردستان TV
100%

مارجۆری تایلۆر گرین، ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا ڕایگەیاند، بەریتانیا بە ناردنی هێز بۆ ئۆكرانیا، دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم.
گرین لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی"x"ەوە گوتی: بەریتانیا جەنگی جیهانی سێیەم دەستپێدەكات و ئەمریكا ناتوانێت بەشداری ئەو شەڕە بكات، دەبێت ئێمە بەرگری لە سنوورەكانمان بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە ئەمریكا سنوورەكانی خۆی بپارێزێت لەبری ئەوەی پاڵپشتی ئۆكرانیا بكات.
شایانی باسە گرانت شاپس، وەزیری بەرگری نوێی بەریتانیا،لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تێلێگراف ئاشكرایكرد، هێزەكانی بەریتانیا بۆ یەكەمجار لە ئۆكرانیا جێگیردەكرێن لەژێر ئەو پلانانەی كە لەگەڵ سەركردە سەربازییەكان گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.