سه‌باره‌ت به‌و سێ كه‌سه‌ی كه ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی خه‌بات ڕووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی خه‌بات به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند كه به‌هۆی خانووی زێده‌ڕۆ بووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایشی خه‌بات ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بەهۆی دروستكردنی خانووی زێدەرۆ، سێ كەس ڕووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: سێ كه‌سه‌كه تۆمەتباربوونه بە دروستكردنی خانوو لەسەر موڵكی گشتی شارەوانی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە كاتی چوونی هێزە ئەمنییه‌كان بۆ گەرەكی دیبەگە له شارۆچكه‌ی خه‌بات به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی زێده‌ڕۆییان كردووه، تۆمەتبارەكان بە چەك رووبەڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونەتەوە و تەقە لەنێوانیاندا روویداوە.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایشی خه‌بات بۆ (كوردستان تیڤی) ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: جگە لە تۆمەتبارەكان، ژن و منداڵ و دانیشتووانی گەرەكەكهش بە دار و بەرد رووبەڕووی هێزە ئەمنییه‌كان بوونەتەوە و به‌هۆیه‌وه دوو پۆلیس بە سووكی برینداربوونە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە ئێستادا هێزە ئەمنییه‌كان شارۆچكه‌ی خەبات بەدوای تۆمەتبارەكانەوەن بۆ دەستگیركردنیان.
خەبات/ سالار نامیق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.