به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه له‌سه‌ر ڕووداوی په‌لاماردانی گه‌نجه‌كه‌ی سه‌ر قه‌ڵات له رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، ئه‌فسه‌ر و پۆلیسێك ده‌ستبه‌سه‌ركراون و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ڕای گشتی ڕایگه‌یاند "سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆیەى بڵاوکراوەتەوە لەبارەى ئەو پۆلیسەى لە ڕێورەسمى یادى لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی محهمهدولمستهفا (دروودی خوای لەسەر بێت) لە سەر قەڵاى هەولێر بە شێوەیەکى ناشایستە مامەڵە لەگەڵ گەنجێک دەکات و پەلامارى دەدات، بە پێویستى دەزانیین بۆ هەموولایەکى ڕوون بکەینەوە".
ڕاشیگه‌یاند "لە کاتێکدا کە ژمارەیەکى زۆرى هاووڵاتییانى شارى هەولێرى پایتەخت بە چالاکی و شێوازی جیاواز لەو ڕۆژە پیرۆزەدا خۆشەویستی خۆیان بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەردەبڕى لەنێو سەنتەرى شار، لە هەمانکاتدا کۆمەڵێک گەنج لەسەر قەڵاتى هەولێر بە ئەنجامدانى چەند کردار و ڕەفتارێکى ناشایستە هاووڵاتییانیان ناڕەحەت و بێزارکردبووە".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئەو بارودوخە و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ ئەو گەنجانە، پۆلیس ڕەوانەى شوێنەکە کران، بەڵام بەداخەوە لەلایەن یەکێک لە پۆلیسەکان بەشێوازێکى ناشایستە پەلامارى یەکێک لە گەنجەکان درا".
پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه "لە بەرامبەر ئەو ڕەفتارە نابەجێیە ئەفسەرێک و ئەو پۆلیسە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە دەستبەسەرکراون و لیژنەى لێکۆڵینەوەیان لە سەر پێکهێنراوە و بەپێى یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".
له كۆتایی ڕوونكردنهوهكهدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه دا "هاووڵاتییان و هاوشارییانى خۆشەویستى شارەکەمان دڵنیا دەکەینەوە هیچ کەسێک لە سەرووى یاساوە نییە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.