ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقی بڵاو كرده‌وه، به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه یه‌كێك له بڕگه‌كانی دانیشتنه‌كه ده‌نگدانه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره 16ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بڵاو كرده‌وه.
له بڕگه‌ی پێنجه‌می كارنامه‌كه‌دا هاتووه كه له دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه دانیشتنه‌كه له كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه ده‌ست پێ ده‌كات.
له‌م مانگه‌دا چه‌ند جارێك به بیانووی ته‌واونه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران و ڕێك نه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان، ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه دواخرابوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له رۆژی 13ی ئاداری رابردووه‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سند كردووه و ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه، له كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه له په‌رله‌مان، هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته 19مین پارێزگای عێراق.
ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌ڵه‌بجه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیاتر له 120 هه‌زار كه‌سه و له شارۆچكه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه و چوار شاره‌دێی خورماڵ، بیاره، به‌مۆ و سیروان پێكهاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.