وهزیری پهروهرده لهمیانهی كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ بهڕێوهبهری قوتابخانه توركمانییهكان له ههرێمی كوردستان باسی له پێداچوونهوه به كتێبهكانی خوێندنی توركمانی كردووه.
ئەمڕۆ پێنجشەم ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی فێرکردنی خوێندنی تورکمانی لە وەزارەت، لەگەڵ بەرێوەبەری قوتابخانەکانی خوێندنی تورکمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر خوێندنی تورکمانی و قوتابخانە تورکمانییەکان کرا، هەروەها باس لە پێداچوونەوە بە کتێبەکانی خوێندن بە زمانی تورکی و باس لە چارەسەرکردنی میلاکی مامۆستایانی قوتابخانە تورکمانییەکان کرا.
لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە گوێبیستی ڕاو پێشنیارەکانی بەرێوەبەری قوتابخانەی خوێندنی تورکمانی بوو، پاشان بەرێوەبەری گشتیی خوێندنی تورکمانی و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێری ڕاسپارد بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.