سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی گه‌ڕه‌كێكی شاری ئینستهنبۆڵ له وڵاتی توركیا ڕووی دا.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی گه‌ڕه‌كی شیرینئێڤله‌ر له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ڕوویداوه و هۆكاره‌كه‌شی به‌هۆی لێچوونی غازه‌وه بووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و 4 كه‌سی تریش بریندار بوون كه برینی دوو له برینداره‌كان سه‌خته و بارودۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره.
تیمێكی زۆری به‌رگریی شارستانی و ته‌ندروستی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ هۆكاری دروستبوونی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ست پێ كردووه.
ڤیدیۆ.. ساته‌كانی سه‌ره‌تای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه:-
🔵 | #SONDAKİKA | İstanbul Şirinevler'de bir binada doğal gaz kaynaklı patlama meydana geldi. Olay yerine çok sayıda ekip sevk edildi.#istanbul #şirinevler #patlama #sondakika pic.twitter.com/ps1hykMvDZ
— GÜNDEM ODASI (@gundemodasi) September 28, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.