Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:29

بە بەشداری پێشمەرگە چالاکی وەرزشی ئاسمانی نێودەوڵەتی فەرەنسا بە کۆتا هات

کوردستان TV
100%


ڕۆژی یەکشەممە 24ی ئەیلولی2023، بە بەشداری شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە کۆتایی بە چالاکی وەرزشی ئاسمانی نێودەوڵەتی هات کە لە وڵاتی فەرەنسا بەڕێوەچوو.

 لەو چالاکیە وەرزشیەی کە وڵاتی فەرەنسا سەرپەرشتی دەکرد، گروپی پێشمەرگە هەڵۆکان بەشداریێکی بەرچاویان لەنمایشی پەڕەشوتەوانی هەبوو کە بەناوی كوردستانەوە بەشداربوون، لە ڕۆژانی نمایش کە لە 19ی ئەیلول دەستی پێکرد تاکو 24ی مانگ  بەردەوامی هەبوو.

شایانی باسە هاوشانی سەرجەم پەڕەشوتوانانی بەشدار بوی جیهان  نمایشی پێشمەرگە هەڵۆکانی کوردستان بووە جێگای سەرنجی بەشداربووان، تیمی پەڕەشوتەوانانی کوردستان بە چەند نمایشێک سەرنجی ئامادەبووان و بەشداربووانی چالاکیەکەی بۆ لای خۆیان ڕاکێشابوو، لە لایەن خۆیانەوە  ڕێکخەران و سەرپەرشتیارانی چالاکیەکە خۆشحاڵی خۆیان بە ئامادەبوونی پێشمەرگە دەربڕی و هیوایان خواست لە داهاتوودا پێشمەرگە بە شێوەیەکی فراوانتر بوونیان هەبێت لە چالاکیە نێودەوڵەتیەکان.

شایانی باسە  ئەم. ڤیستیڤاڵە جیهانیە نزیكەی 170 وڵات و هەرێمەكان وەك پەڕەشوتەوان  بەشداربوون و 50هەزار كەس وەك بینەر و سەردانی ڤیستیڤاڵەكەیان كردووە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.