Erbil 31°C ھەینی 07 ئاب 14:27

ئه‌مڕۆ و سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

کوردستان TV
100%


ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی9ی2023، مووچه‌ی مانگی حه‌وتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت. 
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش 26ی9ی2023، مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، لیواكان، یه‌كه‌ی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت.
دوێنێ یه‌كشه‌م 24ی9ی2023، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، كه‌ به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستپێده‌كات و  رۆژی 8ی10ی2023،   به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌، كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت دێت. 
لیستی راگه‌یاندراوی مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شده‌كرێت:

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.