Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 09:32

بكوژ‌ی كارمه‌نده‌كه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌و كارمه‌نده‌ی هاتوچۆ كه‌ ئه‌مشه‌و هاوڕێیه‌كی خۆی كوشت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هاتوچۆی هه‌ولێر، كارمه‌ندێكی هاتوچۆ له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كی خۆی ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵێیان و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند گولـله‌یه‌ك له‌ هاوڕێكه‌ی ده‌دات و ده‌یكوژێت.

دوای ڕووداوه‌كه‌، بكوژه‌كه‌ بۆ شوێنێكی نادیار ڕای كردبوو.

پاش به‌دواداچوونی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر و دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌‌، بكوژه‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.