شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی یه‌كه‌م شه‌پۆڵی بارانبارینی ئه‌مساڵی كرد و ڕایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تاكانی مانگی داهاتوو ده‌بێت.
محه‌مه‌د كه‌لاری شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: به‌پێی پێشبینییه‌كان ڕێكه‌وتی 2 یان 3ی مانگی داهاتوو ئه‌گه‌ری گه‌شتنی نزمهپاڵهپهستۆیهكی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ ناوچه‌كانمان هه‌یه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له بارینی هه‌ندێك باران به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند.
ڕاشیگه‌یاند: بارانه‌كه زیاتر ناوچه‌كانی سنووری بادینان و ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر و ئیداره‌ی سۆران ده‌گرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌گه‌ڵ بارینی باران، پله‌كانی گه‌رماش به ڕێژه‌ی به‌رچاو ڕوو له نزمبوونه‌وه ده‌كات .
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه كه جگه له‌م شه‌پۆله بارانبارینه، شه‌پۆلی دیكه‌ش چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌و واده‌یه ئه‌گه‌ری گه‌شتنی به كوردستان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.