سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌رى شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان خدر محه‌مه‌دئه‌مين ئاغا.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی 09ـی 2023 پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی خدر محه‌مه‌دئه‌مين ئاغا پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌رى شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: خوالێخۆشبوو لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و دڵسۆزی کوردستان و برای شەهیدانی قارەمان فەتاح ئاغا و عەبدوڵا ئاغا و د.ڕزگار ئاغا بوو.
دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی سلێمانی و کوردستان و پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌رى شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو خدر محه‌مه‌دئه‌مين ئاغا دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خوالێخۆشبوو لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و دڵسۆزی کوردستان و برای شەهیدانی قارەمان فەتاح ئاغا و عەبدوڵا ئاغا و د.ڕزگار ئاغا بوو.
خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامىیش به هه‌مووان ببه‌خشێت.
مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان
2023/9/24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.