Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 08:39

بریندارێك له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووه‌‌ و به‌هۆیه‌وه‌‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ ئاشكرای كرد كه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی بریندارێك بۆ نه‌خۆشخانه‌، ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ برینداره‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

پۆلیسی زاخۆ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕ یه‌كشه‌م له‌ كاتژمێر 1:30 دوای نیوه‌ڕۆ ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌ گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێك به‌ناوی (م. ح. م) ته‌مه‌ن 65 ساڵ به‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ.

ڕاشیگه‌یاند: دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ كاتژمێر 12ی نیوه‌رۆ له‌ گوندی (ڕه‌به‌نكا) له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له‌سه‌ر ڕووداوی سووتانی پارچه‌یه‌ك زه‌وی، شه‌ڕ له‌نێوان دوو كه‌س دروستبووه‌، تۆمه‌تبار (د. ج. د) به‌ دار له‌ تاوانلێكراو (م. ح. م) دایه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ بریندار بووه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دواتر كوڕی تاوانلێكراوه‌كه‌ له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی باوكی بۆ نه‌خۆشخانه‌، له‌ نزیك كه‌مپی (چه‌م مشكۆ) تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ باری ته‌ندروستی برینداره‌كه‌ زیاتر تێكچووه‌ و گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی زاخۆ، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

پۆلیسی زاخۆ گوتیشی كه‌ دوای گیانله‌ده‌ستدانی تاوانلێكراوه‌كه‌، تاوانبار (د. ج. د) خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر تاوانباره‌كه‌ به‌ مادده‌ی (410) له‌ یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تاوانلێكراوه‌كه‌ بۆ پشكنین له‌سه‌ر هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هۆكاری سه‌ره‌كی گیانله‌ده‌ستدانی دڵنیا ببنه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.