Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 08:41

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دواییی پێشمه‌رگه‌ى تێكۆشه‌رى شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان و ڕاپه‌ڕين، خوالێخۆشبوو خدر محه‌مه‌دئه‌مين ئاغا، بڵاوكرده‌وه‌. 
له‌ پرسه‌نامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، بۆ كۆچى دواييى پێشمه‌رگه‌ى تێكۆشه‌رى شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان و ڕاپه‌ڕين، خوالێخۆشبوو خدر محه‌مه‌دئه‌مين ئاغا، براى شه‌هيدانى قاره‌مان فه‌تاخ ئاغا و عه‌بدوڵڵا ئاغا و د. ڕزگار ئاغا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
نێچیرڤان بارزانی راشیده‌گه‌ێنێت، خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى درێژى به‌ خزمه‌ت و پێشمه‌رگايه‌تى به‌خشى و له‌ خانه‌واده‌يه‌كى دڵسۆز و تێكۆشه‌ره‌ كه‌ خزمه‌تێكى زۆريان‌ به‌ كوردستان كرد و له‌وپێناوه‌دا شه‌هيد و قوربانييان داوه‌ و ڕه‌نجێكى زۆريان كێشاوه‌. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.