Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 08:27

زیاتر له‌ 12 هەزار وه‌رزشوان لە 45 ولات به‌شداریان كردووه‌ له‌ نۆزدەهەمین یارییەکانی ئۆلۆمپیاتی ئاسیا له‌ چین

کوردستان TV
100%


ڕێوڕەسمی کردنەوەی نۆزدەهەمین یارییەکانی ئاسیا لە شاری هانگژۆی چین بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمی کردنەوەی نۆزدەهەمین یارییەکانی ئاسیا لە شاری هانگژۆی چین بەڕێوەچوو. کە گەورەترین پێشبڕکێی وەرزشی نێودەوڵەتییە لە چین لە دوای قۆناغی کۆڤید-19 بەڕێوەدەچێت.
به‌ ئاماده‌بوونی جەماوەرێکی زۆر لە یاریگای سەنتەری وەرزشی ئۆڵۆمپی لە هانگژۆ کە توانای 80 هەزار بینەری هەیە،یاریگاكه‌ به‌ جوانترین شێوه‌ رازابۆوه‌ ، تیایدا چه‌ندین برگه‌ی هونه‌ری جۆراوجۆر پێشكه‌ش كران.
 12 هەزار و 417  وه‌رزشوانی بەشداربوو كه‌ لە 45 ولات به‌شداریان كردووه‌  به‌ نمایشێكی جوانی وه‌رزشی خۆیان به‌ هانده‌ران و بینه‌ران ناساند .
سه‌رجه‌م پێشبركێكانی یاریه‌كانی ئۆلۆمپیاتی ئاسیا دوو هەفتە ده‌خایه‌نێت ، كه‌ تبایدا وه‌رزشوانان هه‌ول ده‌ده‌ن ئاستێكی به‌رز له‌ یاریه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن و زۆرترین مدالیای یاریه‌كان ببه‌نه‌وه‌.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.