Erbil 31°C ھەینی 07 ئاب 02:26

بڕی 250 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان 

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كەمێك لەمەوبەر بڕی 250 ملیار دینار لە ڕێگای بانكی ڕافیدەینەوە خرایە سەر  هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
وا بڕیارە لەلایەن هەردوو بانكی رەشید و بانكی تی بی ئای 450 ملیار دیناری دیكە رەوانە بكرێت، پێشتریش مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی راسپارد كە بەگەیشتنی پارەكە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.
شایانی باسە هەفتەی رابردوو ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان دڵنیایی دایە مووچەخۆران و رایگەیاند: ئێمە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی (7) دەست بەدابەشكردنی پارەكەی بەغدا دەكەین و بەرگریكاری سەرسەختی مافی مووچە خۆرانی هەرێم دەبین. 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.