به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به به‌رزبوونه‌وه ده‌ستی پێ كرد و نزیك بووه‌وه له 94 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نرخی نه‌وت دوای بڕیاره‌كه‌ی دوێنێی ڕووسیا هات كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له و كاتی هه‌نارده‌كردنی به‌نزین و گازی بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ڕاگرت جگه له هه‌نارده‌كردنی بۆ چوار ده‌وڵه‌تی یه‌كێتی سۆفیه‌تی پێشوو.
ئه‌مه بڕیاره‌ی به‌په‌له‌ی ڕووسیا وای كرد كه وڵاتان بۆ ده‌ستكه‌وتنی به‌نزین و گاز پشت به وڵاتانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنان ببه‌ستن و به‌مه‌ش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 46 سه‌نتی هاته سه‌ر واته به‌ڕێژه‌ی 0.5% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 93.75 دۆلار.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێك 58 سه‌نتی هاته سه‌ر و به ڕێژه‌ی 0.65 به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 90.21 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.