وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه به ئه‌لیكترۆنیكردنی فرۆشتنی وزه‌ی كاره‌با ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌با له‌گه‌ڵ خوان لویس به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئه‌ندرای ئیسپانی و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری کارەبا هەنگاوەکانی بەڕێوەبردنی سیستەمی ئۆنلاینی پێوەری زیرەکی بەرز نرخاند و لە نزیکەوە گوێبستی هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆژەکە بوو.
هه‌روه‌ها باس لە ئەلکترۆنیکردنی فرۆشتنی وزەی کارەبا کرا كه بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوه بچێتە بواری جێبەجێکردنه‌وه.
لای خۆشییه‌وه بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەندرا ئاسانکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان تیمەکەی و وەزارەتی کارەبای به گرنگ وەسف کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.