Erbil 31°C ھەینی 07 ئاب 06:38

وەزارەتی كارەبا پێداچوونەوە بە نرخی كارەبای پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون دەكات

پریپەید سیستەمێكی پێشكەوتووە و بە هیچ شێوەیەك پەیوەندیی بە زیادكردنی نرخ و كارەبای 24 كاتژمێرییەوە نییە.
کوردستان TV
100%

لێژنەی باڵای پڕۆسەی پریپەید ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی كرێی كارەبا (پریپەید) راگەیاند و دەڵێت: سیستەمێكی پێشكەوتووە و بە شێوەیەكی دادپەروەرانە و ڕێكوپێك بۆ كۆنترۆڵكردن و ڕێكخستنی پێدانی كارەبایە و بە هیچ شێوەیەك پەیوەندیی بە زیادكردنی نرخ و كارەبای 24 كاتژمێرییەوە نییە. 
ئەردەڵان دۆسكی ،بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەرپرسی لێژنەی باڵای پرۆسەی پریپەید رایگەیاند: پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی كرێی كارەبا (پریپەید) سیستەمێكی پێشكەوتووە و بە شێوەیەكی دادپەروەرانە و ڕێكوپێك بۆ كۆنترۆڵكردن و ڕێكخستنی پێدانی كارەبایە .
هەروەها دەشڵێت: سیستەمەكە بە هیچ شێوەیەك پەیوەندیی بە زیادكردنی نرخ و كارەبای 24 كاتژمێرییەوە نییە. 
بەرپرسی لێژنەی باڵای پرۆسەی پریپەید ،هاوبەشانی ستییەكانیش دڵنیا دەكاتەوە، وەزارەتی كارەبا پێداچوونەوە بە نرخی كارەبای پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونی (های كۆستەكان) دەكات.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.