توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە كە ئەو كەسانەی كە چەندین خووی تەندروست دەپارێزن، لە خەوی باشەوە تا چالاكیی جەستەیی و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە بەهێزەكان، كەمتر تووشی هێرشەكانی خەمۆكی دەبنەوە.لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە كە مەترسی كەمتری تووشبوون بە خەمۆكی تەنانەت لەنێو ئەو كەسانەشدا هەیە كە جۆرە بۆ ماوەییەكانیان هەیە كە وایان لێدەكات زیاتر ئامادەبن.بێگومان خەمۆكی جددی پێویستی بە چارەسەر هەیە، دەرمان و چارەسەریش یارمەتی زۆر كەس دەدات هەست بە باشتر بوون بكەن.
خەوێكی باش ..
خەوتنی باش و پشوودان ، یان خەوتنی حەوت بۆ نۆ كاتژمێر لە شەوێكدا، بە تێكڕا ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكی بە ڕێژەی نزیكەی 22% كەمدەكاتەوە.لەكاتێكدا خەوتن نەك تەنها توانای چەسپاندنی یادەوەرییەكانمان پێدەبەخشێت، ئەمەش یارمەتیمان دەدات ئەو شتانەمان لەبیربێت كە لە ڕۆژدا فێربووین، بەڵكو لێكۆڵینەوەكان دەریدەخەن كە ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری لەشمان.
ڕاهێنان ..
هەروەها بەڵگەی بەهێز هەیە كە چالاكیی جەستەیی بە باشتربوونی باری دەروونییەوە دەبەستێتەوە. توێژینەوەیەكی پێشووتر كە لەسەر بنەمای داتاكانی ڕاپرسییەكانی سەنتەری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان بووە، دەركەوتووە ئەو كەسانەی كە بە بەردەوامی وەرزش دەكەن، ڕۆژانی كەمتر لە خراپی تەندروستی دەروونی ڕادەگەیەنن.لە دوایین شیكاریشدا دەركەوتووە كە چالاكیی جەستەیی كاریگەرترە لە دەرمان لە كەمكردنەوەی نیشانەكانی خەمۆكی.
خۆراكی باش ..
جگە لەوەش توێژەران بۆیان دەركەوتووە ئەو كەسانەی شێوازی خواردنی تەندروستیان پاراستووە، كەمتر تووشی خەمۆكی دەبن، بەو پێیەی چەندین لێكۆڵینەوە دەریدەخەن كە پەیڕەوكردنی ڕێبازێكی ڕووەكی پڕ لە سەوزە و توو و دانەوێڵەی تەواو و پرۆتینی بێ چەوری لەنێویاندا فاسۆلیا و چەورییە تەندروستەكان لەنێویاندا گوێز دەتوانێت یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بدات.
جگەرە نەكێشان ..
كاتێك باس لە جگەرەكێشان دەكرێت، بەڵگەی زۆر هەیە كە تووتن خوویەكی تەندروست نییە، بەرنامە هەیە بۆ یارمەتیدانی خەڵك بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان، لەوانە دەرمان و چارەسەر و ئەپەكانی بێ جگەرە.
سنوورداركردنی بینینی ئامێرە زیرەكەكان ..
سەرنجڕاكێشیی تەكنەلۆژیا دەبێتە هۆی ئەوەی كاتێكی زیاتر لەبەردەم شاشەكاندا بەسەر بەرین، بەڵگەی پەرەسەندنیش هەیە كە ئەمە دەتوانێت زیان بە تەندروستی جەستەیی و دەروونیمان بگەیەنێت.
مرۆڤ بۆ جوڵە دروستكراوە، لەكاتێكدا ڕەنگە سەیركردنی بەرنامەكانی دڵخوازت لەم ساتەدا خۆش بێت، ئەگەر ئەم ڕەفتارەش ببێتە خوویەكی ڕۆژانە، پێدەچێت كاتێكی زۆر لەسەر قەنەفە بەسەر بەریت و كاتێكی پێویستت نییە بۆ كارلێككردن لەگەڵ خەڵك یان جوڵەكردن.
پەرەپێدانی هاوڕێیەتی و پەیوەندی كۆمەڵایەتی ..
بەسەربردنی كات لەگەڵ ئەو كەسانەی خۆشمان دەوێن، یارمەتیدەرە بۆ باشتركردنی باری دەروونیمان.
چۆن مەترسی تووشبوون بە خەمۆكی كەمبكەینەوە؟!
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.