شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ئەمریکا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان.
بە سه‌رۆكایه‌تیی سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی شاندی حكوومه‌تی فیدراڵ به‌شداری له 78ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌كات.
پێشتریش نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا بوو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 18ـی 09ـی 2023، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەغدای پایتەختی جێهێشت و بەرەو شاری نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێکەوت.
لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریکا، لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوە کرابوو، سوودانی بۆ بەشداریکردن لە 78ـەمین خولی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان چووەتە نیویۆرک.
بڕیاره ئەمڕۆ سێشەممە كاره‌كانی کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک بە دروشمی "زیندووکردنەوەی کارنامەی 2030" بەڕێوە بچێت، لەمبارەیەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: 140 سەرکردەی وڵاتانی جیهان ئامادەییان لە کۆبوونەوەی ئەمجارە دەبێت.
زیندووکردنەوەی کارنامەی 2030 تایبەتە بە کاروباری گەشەپێدانی بەردەوام، پێكهاتووه له پاراستنی ژینگە و سنووردارکردنی سامانە سرووشتییەکان و تێرکردنی وڵاتە برسییەکان و پشتیوانیکردن لە وڵاتە هەژارەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.