Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:20

سێ تۆمەتباری مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بە هاوکاری هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و کەرکووک سێ تۆمەتباری مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی 09ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری بە سێ کیلۆ ماددەهۆشبەرەوە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا کە "دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاساییش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاری هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و کەرکووک توانیان سێ تۆمەتباری مەترسیدار لە شاری هەولێر دەستگیر بکەن کە پێشینەی تاوانیان هەیە و کاری کڕین و فرۆشتن بە ماددەی هۆشبەریشەوە دەکەن."

هەروەها ڕایگەیاند: لەم چاڵاکییەدا (بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ، تریاک و جامایکا لەگەڵ بڕێک پارەی ساختە و ژمارەی ئۆتۆمبێلی ساختە لەگەڵ ڕوومانەیەک و چەند چەکێکی جۆراوجۆر) دەستی بەسەردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان باسی لەوەش کردووە کە "تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.