Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:59

زانیاری لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەتی كشتوكاڵی ئاشكرا دەكرێت

کوردستان TV
100%

یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ،گیان لەدەستدانی سێ ئەندامی دەزگای دژە تیرۆر-ی سلێمانیی لە بۆردومانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بۆ سەر فڕۆكەخانەیەكی شاری سلێمانی (عەربەت-ی كشتوكاڵی) ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا كە فڕۆكەكە لە ڕێگەی سنووری توركیاوە هاتووە.
یەحیا رەسووڵ لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، رۆژی دووشەممە 18ی ئەیلول، ڕێك لە كاتژمێر 5:00 ی  ئێوارە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كە لەودیو سنووری توركیاوە هاتۆتە نێو ئاسمانی عێراقەوە ، بۆردومانی فڕۆكەخانەی (عەربەت-ی كشتوكاڵی) لە پارێزگای سلێمانی كردووە، كە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی سێ كەس لە (دەزگای دژە تیرۆر-ی سلێمانی) و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.
رەسووڵ لەبەیاننامەكەدا دەڵێت: ئەم دەستدرێژییە پێشێلكردنی سەروەری و ئاسایش و یەكپارچەیی خاكی عێراقە و هەروەها پێشێلكاری و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەكە و جیهان. 
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هێرشە دووبارەبووانە لەگەڵ پرەنسیپی پەیوەندیی باش-ی دراوسێی نێوان وڵاتاندا یەكناگرێتەوە.
لە لایەكی دیكەوە بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی حورە ،بەرپرسێكی خۆجێی و سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، كە لە هێرشەكەدا بۆ سەر فڕۆكەخانەی عەربەت، شەش كەس گیانیان لەدەستداوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.