وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه له سبه‌ینێوه پڕۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و وه‌رگرتنی قوتابییان له زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە گشتاندنێکدا ئەمڕۆ دووشەم ڕێنمایى ژمارە (10)ى تایبەت بە (ڕێنمایی و مەرجەکانى وەرگرتنى قوتابییان بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان)ى ئاراستەى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کردووە بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه لە سبەینێوە پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەست پێ دەکات.
بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکە کلیک لەسەر (ئەم لینکە) بکەن:
هه‌روه‌ها بۆ بینینى لیست و ناوى زانکۆ و پەیمانگە باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان کلیک لەسەر (ئەو لینکە) بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.