وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەونیشتەجێکردن بەردەوامە لە گەیاندنی خزمەتگوزاریەکان لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان .
لەو چوار چێوەیەدا تیمەکانی بەرێوبەرایەتی چاکردن و پاراستنی رێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەئێستادا دەست بەکار بوون لەپرۆژەی رێکخستن و قیرتاوکردنی رێگای سەرکان -کۆیلە لە ناحیەی قسرێ سەربە قەزای چۆمان ئەو پرۆژەیە لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە گوژمەی 670ملیۆن دینار بە شێوەیەکی راستەو خۆ جێبەجێ دەکرێت.
سۆران... ڕێگای سەرکان -کۆیلە لە ناحیەی قەسرێ قیردەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.