باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پێشوازی له ڕێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕالی كرد سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری پرسی بودجه.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ر) ڕایگه‌یاند "پێشوازی له هه‌وڵه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر سه‌باره‌ت به بودجه و جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی، وه‌ك بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی پاره بۆ چه‌ند مانگی داهاتوو".
ڕاشیگه‌یاند "ئێمه به‌و په‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكان ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی گه‌لی عێراق".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری دا بۆ ماوەی سێ مانگی داهاتوو، هه‌ر مانگێك بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، واتە كۆی گشتی 2 تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوای ئه‌وه هات كه رۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدای كردبوو.
مه‌سرور بارزانی و شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم له سه‌ردانه‌كه‌دا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده باڵاكانی عێراق ئه‌نجام دابوو له‌وانه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عه‌بدوڵه‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق، خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەی عێراقی، ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی، حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، عەماڕ حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، هادی عامڕی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق.
دوای كۆبوونه‌وه‌كانیش، سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند: دوو پێشنیاری درێژخایه‌ن و كورتخایهنمان بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان خستۆته‌ڕوو و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقیش پاڵپشتی خۆیان بۆ پێشنیاره‌كان ده‌ربڕیوه.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ری كورتخایه‌ن چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین و په‌نا به‌خوا مژده‌ی خێرمان پێ ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.