Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:01

وه‌زاره‌تی دارایی: ئه‌و 700 ملیاره‌ی له‌ عێراقه‌وه‌ دێت بۆ مووچه‌ی مانگی حه‌وت ته‌رخان ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌و 700 ملیار دیناره‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بەو 700 ملیار دینارەی کە بڕیارە وەک قەرز لەلایەن حکوومەتی ناوەندیی عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ مووچەی مانگی تەمووز (مانگی حه‌وت) تەرخان دەکرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری دا بۆ ماوەی سێ مانگی داهاتوو، هەر مانگی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، واتە كۆی گشتی بڕی 2 تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.