ئەمڕۆ یەكشەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای نەجەف بڵاویكردەوە، كەسێك لە ناوەڕاستی شارەكە مێرد منداڵێكی كوشتووە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، ئەو تاوانبارە كە پیاوێكی چل ساڵانە، لە بازاڕی ئەنسار لە سەنتەری شاری نەجەف كە ناوەندی پارێزگاكەیە، كوڕێكی تەمەن 14 ساڵی كوشتووە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، هێزێكی ئەمنی گەورە شوێنی ڕووداوەكەیان گەمارۆداوە و تەرمی كوژاروەكەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشكی دادی و بەهاوكاری هاووڵاتیانی ئامادەبووی ناو بازاڕەكەش تاوانبارەكەیان دەستگیركردووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد،كە تا ئێستا هۆكاری تاوانەكە نادیارە.
ڤیدیۆ.. پیاوێكی تەمەن 40 ساڵ مێردمنداڵێك لە سەنتەری شاری نەجەف دەكوژێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.