Erbil 11°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 22:19

ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە مەترسی ڕووخانی بەنداوی موسڵ بڵاوكرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی ئەیلوولی 2023، وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە مەترسی ڕووخانی بەنداوی موسڵ بڵاوكردەوە.
وەزارەتەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو هەواڵانەی لەبارەی ڕووخانی بەنداوی موسڵ و دووبارەبوونەوەی ئەوەی لە لیبیا ڕوویدا لە عێراقدا بڵاودەبێتەوە دوورە لە ڕاستییەوە.
 تۆڕی ناشناڵ جیۆگرافیكی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوەو هۆشداریی داوە لە دووبارەبوونەوەی ئەو كارەساتەی شاری درنای لیبیا لە عێراق.
لە ڕاپۆرتەكەدا باس لەو كاردانەوەنانە كراوە كە دەكرێت بە هۆی ڕووخانی بەنداوی موسڵ لە باكووری عێراقەوە دروست ببێت، كە بە "مەترسیدارترین بەنداوی جیهان" وەسف كراوە.
تۆڕەكە باس لەوەش دەكات كە زۆرێك لە شارەزایان پێیان وایە مەترسی داڕمانی بەنداوی موسڵ هێشتا بوونی هەیە.
هەروەها تۆڕەكە لە زاری شارەزایانەوە باس لەوە دەكات كە داڕمانی بەنداوەكە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی یەك ملیۆن و نیو كەس كە لە كەنارەكانی ڕووباری دیجلەدا دەژین ئەگەر ڕێڕەوی لافاوەكە لە كاتی خۆیدا لە ماوەی سێ یان چوار كاتژمێردا پاك نەكرێتەوە.
هەروەها شارەزایان ئاماژەیان بۆ ئەوەش كرد كە لەكاتی داڕمانی بەنداوەكەدا ئاو لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا 21 مەتردا بەرزدەبێتەوەو موسڵ ژێر ئاودەكەوێت و شەپۆلەكەش بە پەلە بۆ دووری 280 كیلۆمەتر بە بەرەو باشوور بە درێژایی ڕووباری دیجلە دەچێت.
لە ڕاپۆرتەكەدا دەركەوتووە كە لەكاتی داڕمانی بەنداوی موسڵ لافاو هەزاران شوێنی شوێنەواری و كولتووری بەدرێژایی ڕووباری دیجلە-ش دەسڕێتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.