Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 23:06

لەئارایشتگایەك دەست بەسەر زیاتر لە 30 نووشتە و جادوودا گیرا

کوردستان TV
100%

قائیمقامییەتی سلێمانی لەسەر نووشتە و جادوكردن، ئارایشتگای لارا دادەخات .
قائیمقامییەتی سلێمانی  بڵاویكردۆتەوە،بەهۆی نووشتە و جادووكردنەوە، ئارایشتگای لارا لەگەڕەكی چوارباخ داخرا و لیژنەكانیش دەستیان بەسەر زیاتر لە (30) نووشتە و جادوودا گرتووە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی هەبوونی گومان لەسەر ئارایشتگای لارا كە نووشتە و جادووی تیادا دەكرێت نەك جوانكاری و ئارایشتی خانمان، لیژنە هاوبەشەكان بەدواداچوونیان كردووە، دوای دڵنیابوونەوە خاوەنی ئارایشتگاكە، بەناو مۆڵەتی بۆ پیشەكەی وەرگرتووە، بەڵكو شوێنەكەی بۆ دروستكردنی نووشتە و جادوو لەو شوێنە بەكارهێناوە.
گوتیشی: لەكاتی سەردانی لیژنەكە بۆ ئارایشتگای لارا، دەست بەسەر‌ (33) نووشتە و جادوو لەناو ئوتۆمبێلی خاوەن ئارایشتگاكەدا گیراوە.
رێكان جەمال، ئاماژەی بۆئەوەكرد، بەفەر‌مانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای لارا دادەخرێت و خاوەنەكەی روبەڕوی رێكاری توند دەكرێتەوە، هەروەها مۆڵەتی كاكردیشی لێوەردەگیرێتەوە،  داوا لە خانمانیش دەكات لەهەر ئارایشتگایەكدا نووشتە و جادووی تێدادەكرێت، لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.