Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 23:01

رۆژنامەی سەباح : سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا ڕۆڵێكی گەورەی لە چارەسەركردنی كێشەكان دەبێ

کوردستان TV
100%

سەردانەكەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا ،گۆڕانكارییەكی چۆنایەتی پێكدەهێنێت، بۆ چارەسەركردنی هەموو قەیرانەكان، بەتایبەتی قەیرانی دارایی.
رۆژنامەی سەباحی سەر بە حكومەتی عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە 17-9-2023 بڵاویكردۆتەوە،سەردانەكەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، لە هەفتەی ڕابردوودا، خاڵی وەرچەرخانێكی گرنگی پێكهێنا بەرەو چارەسەركردنی ئەو قەیرانەی ئەم دواییە كە لەنێوان بەغدا و هەولێر سەریهەڵدا.
رۆژنامەكە دەڵێت: شاندەكە بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، زنجیرەیەك كۆبوونەوەی چڕ و درێژیان لەگەڵ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق  و سەركردەی حزب و هێزە سیاسییەكان ئەنجامدا.
لەوبارەیەوە عەلی فەزڵەڵڵا، شڕۆڤەكاری سیاسی عێراق گوتی: قەیرانەكان بەگشتی كاریگەری نەرێنییان لەسەر پرۆسەی سیاسی هەیە، بەتایبەتی قەیرانەكانی نێوان بەغدا و هەولێر. ڕوونیشیكردەوە، نزیكبوونەوەی ئەم دواییە و دواتر پێشكەوتنی ئەم دواییە دوای سەردانەكەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ  محەمەد شیاع سوودانی ،سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی سیاسی، گۆڕانكارییەكی چۆنایەتی پێكدەهێنێت، بۆ چارەسەركردنی هەموو قەیرانەكان، بەتایبەتی قەیرانی دارایی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.