Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:30

بە هەماهەنگی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان یادی كۆمەڵكوژی گوندی سۆریا كرایەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی رۆژی  شەممە رێكەوتی 16/9/2023 لە شارۆچكەی عەنكاوە لە شاری هەولێر لەلایەن دەزگای سۆرایێ بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن و یانەی لاوانی عەنكاوەی كۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان یادی 54 ساڵەی كۆمەڵكوژی قوربانیانی گوندی سۆریا كرایەوە ، بە بەشداری پەتریاك كاردینال مارلویس روفائیل ساكۆ و شاندێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە سەرۆكایەتی بەرەڤان حەمدی بریكاری وەزارەت  و كەریم كاوە بەڕێوەبەری گشتی سۆران و لایەنە سیاسی و حكومی و  رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی.
لە مەراسیمەكەدا پێشانگایەكی پەیوەندار بە كۆمەڵكوژیەكە كرایەوە و دواتر وتارێك لەلایەن پاتریاك مارلویس ساكۆ پێشكەش كرا و دواتریش وتاری وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەلایەن بەرەڤان حەمدی بریكاری وەزارەت خوێندرایەوە و ئاماژەی بە ئەو كارەساتە كرد كە لە ساڵی 1969 لە گوندی سۆریا روویداوە و 39 هاولزَاتی  كریستیان و موسڵمانی گوندەكە كۆمەڵكوژ كران .
هەروەها تیشكی خستە سەر ئەوەی كە كۆمەڵكوژی و تاوانی ئەشكەوتی دەكا و گوندی سۆریا لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلول دەرحەق بە گەلی كوردستان بوو و دواتر رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق چەندین تاوانی تری كۆمەڵكوژی و جینۆساید و ئەنفالیان بەرامبەر بە گەلەكەمان ئەنجامدا لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و دەستیان لە كاولكاری و كۆمەڵكوژی و راگواستن و چەندان جۆری جیاوازی زوڵم لە گەلی كوردستان نەپاراست.
 هەروەها باسی لە پێكەوەژیان و تەبایی هەموو چین و توێژەكانی كوردستان كرد بە درێژایی مێژوو و لە نێو ریزەكانی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و دوای راپەڕینیش، و ئامادەیی وەزارەتیشی دەربڕی بۆ هاوكاری خەڵكی گوندی سۆریا بەپێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەس و كاری شەهیدان.
 پاشانیش فیلمێكی دیكیۆمێنتاری لە سەر ئەم كۆمەڵكوژییە پێشكەش كرا.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.