باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان بۆ عێراق گرنگە.
ئەمڕۆ شەممە 16ـی 09ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
ستیڤن هیچنس ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لە تۆڕی (X) بڵاوی کردەوە و ڕایگەیاند: لەگەڵ هاوڕێم مەسرور بارزانی، لەبارەی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا گفتگۆمان کرد.
لە پەیامەکەی ئەوەشی خستەڕوو کە "سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان بۆ عێراق گرنگە، شانشینى یەکگرتوو هیوادارە بەمزووانە بڕیارێک ببینێت."
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەختیشی کردەوە کە "هەموو فەرمانبەرانی حکوومەت لە عێراق و هەرێمی کوەدستان شایەنی ئەوەن لە کۆتایی هەموو مانگێکدا مووچە وەربگرن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.