شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەم هەفتەیە خستووەتەڕوو و ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە کۆتایی هەفتە داوە.
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە بارەی کەشوهەوای ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند: بە درێژایی ئەم ھەفتەیە، کەشوھەوا بەردەوام سەقامگیر دەبێت و ئاسمانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ و ھەوا وشک دەبێت.
ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما کە لەم ماوەیەدا زیاتر ڕووی لە نزمبوونەوە کردووە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە و بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە نابینێت.
ئاراس جەبار ئەوەشی خستووەتەڕوو کە خێرایی با زیاتر لەسەرخۆ دەبێت و لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاویە سنورییەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر لەڕۆژانی 19، 20 و 21 ئەگەری چالاکبوونی بای باکوری ڕۆژھەڵات دەبێت بە خێرایی 15- 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە بەگشتی لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەوە 21ـی مانگ بۆ سەرەتای ھەفتەی ئاییندە 24ـی مانگ ئەگەری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی 3 تاوەکو 4 بەراورد بە ئەم ماوەیە دەبێت و کەمێک کەش گەرم دەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.