له كۆبوونه‌وه‌ی كه‌مێك پێش ئێستای نێوان سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه پێویسته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق زامن بكرێت.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوی كرده‌وه: محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەمرۆ پێنجشەم پێشوازی کرد لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت و شاندی یاوەریان.
بڵاویشی كرده‌وه: لە دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وڵات و کێشە دارایی و یاساییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێم کرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ر له كبوونهوهكهدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی كێشه‌كان و زامنکردنی مووچەی فەرمانبەران لە سەرتاسەری وڵات‌دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشەم شاندێكی باڵای ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان گه‌یشته شاری به‌غدا، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه چارەسەركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی پرسه‌كانی مووچەی فه‌رمانبه‌ران و شایستە داراییەكانی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌دا.
له سه‌ردانه‌كه‌دا تیمێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش یاوه‌ری مەسرور بارزانین كه پێكھاتوون لە قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.